کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێژەی زیانەکانی رووداوی هاتوچۆ لە پارێزگای کوردستان لەسەدا ٢٢ زیادی کردووە

20:01 - 15 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بە بەراورد لەگەڵ ماوەی وێکچوی ساڵی رابردوودا، رێژەی زیانەکانی رووداوەکانی هاتوچۆ لە کوردستان لەسەدا ٢٢ زیادی کردووە.


بەرپرسی ئیدارەی هاتوچۆ و گواستنەوەی پارێزگای کوردستان وێڕای ئاماژە بە زیاد بوونی رێژی ٢٢%ی زیانی رووداوەکانی هاتوچۆ لەو پارێزگایە بە هەواڵدەریی \'\'مێهر\'\'ی راگەیاندووە: رێژەی زیانەکان و رێژەی رووداوی هاتوچۆ لە ئێراندا مەودایەکی زۆری لەگەڵ ئامارە جیهانییەکاندا هەیە.
بەگوێرەی دوایین ئاماری رێکخراوی تەندروستیی جیهان، ئێران لە نێوان ١٧٥ وڵاتی جیهاندا پلەی ١٧١ی لە بواری رێژەی کوژران و زیانەکانی رووداوی هاتوچۆدا هەیە.
ئەو بەرپرسە دوو وڵاتی ئێران و ئاڵمانی لەباری رێژەی رووداوەکانی هاتوچۆوە بەراورد کردووە و وتوویەتی: \'\'بەگوێرەی دوایین ئامارەکان لە ئێراندا ٢٠ میلیۆن ماشینی پلاکدار هەیە، بەڵام لە وڵاتێکی وەکوو ئاڵمان کەلە باری رووبەرەوە لە ئێران زۆر کەمترە، ٨٠ میلیۆن ماشینی پلاکدار بوونی هەیە کەلە باری رێژەی زیانی رووداوەکانی هاتوچۆوە مەودایەکی زۆری لەگەڵ وڵاتی ئێراندا هەیە\'\'.
رێژەی رووداوی هاتوچۆ لە ئێراندا پاش ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی، (٥٥+) بووە، بەڵام لە وڵاتی ئاڵمان ئەو رێژەیە (١٨ــ) بووە.