![](/weney-mallperr/7942.jpg)
کوردستان میدیا: ئاگرکەوتنەوە و کەمتەرخەیی بەرپرسانی پێوەندیداری رێژیم لەمەڕ کوژرانەوەی ئاگرەکان و وشکەساڵی لە هۆکارەکانی خێرابوونی رەوتی لەناوچوونی ژینگەی زاگرۆس لە کوردستان دایە.
هەواڵدەریی \'\'ئیسنا\'\' لە زاری بەڕێوەبەری پرۆژەی پارێزگاری لە زاگرۆسی ناوەندی بڵاوی کردووەتەوە، بەهۆی بارودۆخی نالەباری ژینگەیی لە دارستان و لێڕەوارەکانی زاگرۆس، ئەگەر وشکەساڵییەک بێتە ئاراوە و ماوەی ٢ ساڵ بەردەوام بێت، تێکڕای ژینگەی زنجیرە چیاکانی زاگرۆس لەناو دەچێت.
ئەو بەڕێوەبەرە هەروەها وتوویەتی، بەگشتی رەوتی لەناوچەەنی ژینگەی زاگرۆس دەستی پێ کردووە و رۆژ لەدوای رۆژ ئەو رەوتە خێراتر دەبێت.
بەڕێوەبەری پرۆژەی پارێزگاری لە ژینگەی زاگرۆسی ناوەندی، \'\'رێکخراوی دارستان و لێڕەوارەکان\'\' لە لەناوچوونی ژینگەی زاگرۆس و هاوکاری نەکردنی لەگەڵ \'\'رێکخراوی ژینگەپارێزیی ئێران\'\'، بە بەرپرسیاری یەکەم لە قەڵەم دەدات.
هەروەها وتوویەتی: پێشبینییەکان دەرخەری ئەوەن کە لە ئەگەری درێژەی ئەو رەوتە و زیادبوونی مێمڵی رەژووی داربەڕووەکان (آفت زغالی بلوط)، دارستانەکان پێش وادەی دیاریکراو لەناو دەچن.