کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زانستگەکانی سنه سەنگەری شەهیدانی ڕاسانن

15:45 - 14 رەزبەر 2716

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە زانستگەکانی شاری سنه ڕێزیان لە شەهید کاوە جەوانمەرد گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕاسان، وێنە و پۆستێری شەهید کاوە جەوانمەرد ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە دوو زانستگەی شاری سنه بڵاو کردەوە.

شەهید کاوە جەوانمەرد ڕۆژی ١٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە گوندی بۆڕییەر لەگەڵ هاوسەنگەرەکەی شەهید سەرکەوت سەمەدی شەهید و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی دێموکرات بوون.