کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لە ٤٠% ‌ی یەکە پیشەییەکانی پارێزگای ئیلام داخراون

16:42 - 16 گەلاوێژ 2713

کوردستان میدیا: زیاتر لە ٤٠%‌ی کارخانەکانی ئوستانی ئیلام بە هۆی کێشەی ماڵی و کەمکاری بەرپرسانەوە داخراون.

هەواڵدەری ئیلنا لەزاری بەرپرسی سەندیکای کارێکاری ئیلام بڵاوی کردەوە، زۆربەی یەکە پیشەیی و بەرهەمهێنەرەکانی ئوستانی ئیلام لەشارەکی سەنعەتی شیشدار داخراون.

بەرپرسی سەندیکای کارێکاری هۆی داخستنی کارخانەکانی بۆ زۆربوونی کێشەی ماڵیی، کەمکاری بەرپرسان و فرۆشی کەمی بەرهەمەکانی ئەو کارگانە گەڕاندۆتەوە.
ئەو بەرپرسە لە درێژەدا دۆخی ناوندی پیشەیی شیشداری خراپ وەسفکردووە و وتوویەتی: زۆربەی یەکە بەرهەمهێنەر و پیشەییەکان لەو ناوچەیە داخراون یان لە بەرەبەریی داخران دان.
لە پارێزگای ئیلام سەرەڕای پڕوپاگەندەکان، بەرپرسان لەبەرامبەر کێشەی یەکە پیشەییە قەیران لێدراوەکان خۆیان بە بەرپرس نازانن و ئەگەر ئەو کێشەیە ئاوا بەردەوام بێت، گرفت بۆ خاوەن کارخانە و کرێکارەکان دروست دەکرێت.

بە پێی ئاماری فەرمیی ناوەندی ئاماری ئێران، رێژەی بێکاری لە ئوستانی ئیلام زیاتر لە ٢٥% ـە کە ئەو ئوستانە لەریزبەندی یەکەمی ژمارەی بێکارانی ئێران دایە.