کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لە ٥٠٠ ئێرانی لە گرتووخانەكانی وڵاتی ئەندونیزی دان

17:11 - 8 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: باڵوێزی وڵاتی ئەندونێزی لەتاران، رایگەیاند، ٥٠٠ ئێرانی لەگرتووخانەكانی ئەو وڵاتە دان و ٤٧ كەسیش حوكمی ئیعدامیان بۆ بڕاوەتەوە.

دیان ویرنجوریتباڵوێزی ئەندونیزی بە هەواڵدەریی فارسی وتووە، ئەو ٤٧ ئێرانییە بە تاوانی كڕین و فرۆشی مادە سڕكەرەكان بە ئیعدام مەحکووم کراون\'\'.

ئەو باڵوێزە ئاشكراشی كرد، زۆربەی ئێرانییەكان لە فڕ‌ۆكەخانەی ئەندونیزی دەسبەسەر كراون و لەو كەسانەن كەلە وڵاتی خۆیان هەڵاتوون و بەرنامەی ئەوەیان هەیە لە ئەندونیزییەوە بچنە وڵاتانی دیکە.

ماوەیەك لەمەوبەر حكوومەتی ئەندونیزی ویزای ژمارەیەك لەو ئێرانییانەی كە بۆ ئەو وڵاتە سەفەریان كردبوو، هەڵوەشاندبۆوە.
باڵوێزی ئەندونیزی لە تاران، راشیگەیاندووە، ئەو ئێرانییانەی كە روو لەو وڵاتە دەكەن كەسانی هەژارن و زیاتر لە رووی بێ‌ دەرەتانییەوە ئێرانیان بەجێ‌ هێشتووە.
لە ئێران ئەو كەسانەی كە وڵات بەجێ‌ دێڵن زۆر بەكەمی دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان و بە پێی ئاماری ناوەندی زانستە مرۆیی‌یەكانی ئێران، زۆربەی ئەو كەسانەی كە ئێران بەجێ ‌دەهێڵن تەمەنیان لە نێوان ٢٢ هەتا ٣٠ ساڵ دایە.
سەندووقی نێودەوڵەتیی دراو رایگەیاندووە، ئێران لەچاو وڵاتانی دیكە پلەی یەكەمی لە پێوەندیی هەڵاتنی بژاردە و چینی خوێندەوار لەئاستی دونیادا بۆ خۆی مسۆگەر كردووە.
چوار هەتا پێنج میلیۆن ئێرانی كە وەكوو نوخبە و چینی خوێندەوار دێنە ئەژمار، لە ٢٢ وڵاتی بیانی ژیان بەسەر دەبن.