![](/weney-mallperr/6046.jpg)
کوردستان میدیا: بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی میرات فەرهەنگیی سنە رایگەیاندووە، کە ئیدارەی ئەوقافی پارێزگای سنە بە بێ ئیزن و مۆڵەت، مەقبەری هاجرە خاتوونیان رووخاندووە.
مەقبەری هاجەرە خاتوون لە نێو ئاسەوارە میلییەکانی ئێراندا تۆمار کراوە و ئیدارەی ئەوقافی سنە لە کاتی رووخاندنیدا مۆڵەتی یاسایییان لە ئیدارەی میرات فەرهەنگی وەرنەگرتووە.
زیارەتگای هاجەرە خاتوون یەکێک لە کۆنترین ئاسەوارە مێژوویییەکانی کوردستانە کەلە شەقامی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری سنە، لە گەڕەکی سەرتەپۆڵە هەڵکەوتووە.
مزگەوتی هاجەرە خاتوون پێشتر وانەی زانستە ئیسلامییەکانی تێدا وتراوەتەوە.
بە وتەی هاووڵاتییان، هاجەرە خاتوون خوشکی ئیمام رەزای مەشهەدە و لە سەفەرێکدا بۆ کوردستان، کۆچی دوایی کردووە و هەر لە کوردستاندا نێژراوە.
مزگەوتی هاجەرە خاتوون بە شوێنەوارێکی گەشتیاری و مێژوویی شاری سنە ناسراوە، بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و پێڕانەگەیشن لە بووژاندنەوەیدا، بەرەو لەناوچوون دەچوو کە لەم دوایییانەشدا کرایە ئامانجی ئیدارەی ئەوقافی پارێزگای سنە و بە تەواوەتی رووخێنرا.