کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیانی رووداوەکانی هاتوچۆ لە پارێزگای کوردستان لەسەدا ١١ زیادی کردووە

12:58 - 26 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: لە یانزە مانگی ئەمساڵدا، ٣٦٢ کەس بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەست داوە و ئەم رێژەیە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی وێکچووی ساڵی رابردوو لەسەدا ١١ زیادی کردووە.


هەواڵدەرییە نێوخۆیی‌یەکان بڵاویان کردەوە، لەسەرەتای مانگی خاکەلێوەوە هەتا کۆتایی مانگی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، ٣٦٢ کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆ لە کوردستان گیانیان لەدەست داوە و لە ماوەی وێکچووی ساڵی رابردوو ئەو رێژەیە ٣٢٤ کەس بووە.
زیاترین رێژەی رووداوەکانی هاتوچۆ، ٢٨٥ حاڵەت لە جاددەکانی دەرەوەی شار،٣٠ حاڵەت لە رێگاکانی نێو شار، ٤٦ حاڵەت لە جاددەی گوندەکان و ١ حاڵەتیش نادیار راگەیەنراوە.