كوردستان میدیا: لاوێكی تەمەن ٢٠ ساڵەی دەستبەسەركراو بەشێوەیەكی گوماناوی لە ژووری تاكەكەسیی گرتووخانەی ناوەندی شاری سنە گیانی لەدەستدا.
كەمپەینی چالاكانی تەبعیدی بڵاوی كردەوە، خەبات مورادی چالاكی كرێكاری كە هاوكاتیش لە گرتوخانەدا تووشی نەخۆشی هاتبوو، رۆژی دووشەممە رێكەوتی ١٤ی گەلاوێژ لەگرتووخانەی شاری سنەدا گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستە روو ئەو زیندانییە كوردە نەخۆشی دیابتی هەبوو و بەرپرسانی گرتووخانەكە لەبری چارەسەریی خستبوویانە ژووی تاكەكەسییەوە.
دوایین حاڵەتی گیان لەدەست دانی زیندانیان دەگەڕێتەوە بۆ رێكەوتی ٣٠ی جۆزەردانی ئەمساڵ، ئەفشین ئوسانلوو ئەو زیندانیە سیاسیی و چالاكی كرێكارییە بوو كە بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.
ئەفشین ئوسانلوو لەهەیئەتی دامەزرێنەرانی سەندیكای شۆفێران و برای مەنسوور ئوسانلوو دامەزرێنەری سەندیكای كرێكارانی شیركەتی واحید بوو.