کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زەڕینە، شارێک کە تەنیا پزیشکێکی هەیە

17:18 - 11 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: شارستانی زەڕینە یەکێک لە شارەکانی پاڕێزگای سنـەیە کە زیاتر لە ١٩هەزار کەس حەشیمەتی هەیە و لە نەبوونی ئیمکاناتی بێهداشتی و پزیشکی بێبەشە.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شارستانی زەڕینە کە یەکێک لە شارەکانی پارێزگای سنەیە زیاتر لە ١٩ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە و لە ئیمکاناتی خزمەتگوزاری، ئامووزشی و بێهداشتی بێ بەرییە.

ئەو شارە زیاتر لە ١٩ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە و گوندەکانی دەوروبەری ئەو شارە تەنیا یەک پزیشکیان هەیە.

لە کێشەکانی دیکەی ئەو شارە لە بەشی تەندروستی و دەوا و دەرمان، نەبوونی پزیشک، دەرمانخانە و بنکەی بێهداشت راگەیەنراوە.

زەڕینە لە بەخشی کەرفتووی شارستانی دیواندەرەی پارێزگای سنه و لەسەر رێگای دیواندەرە ـــ سەقز هەڵکەوتووە.