![](/weney-mallperr/7914.jpg)
کوردستان میدیا: سمینارک بەبۆنەی ٦٨ەمین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی یەکیەتیی لاوان لە وڵاتی دانمارک سمینارێک بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ ئەو سمینارە رێکەوتی ٣ی رەشەمە بە بەشداریی ئەندامانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.
لەو سمینارەدا \'\'لارس راسمسن\'\' نوێنەری لاوانی سوسیال دێموکرات لە شاری ئالبۆرگ، لەسەر رۆڵی لاوی کورد لە ئاڵوگۆڕەکانی کوردستان، بۆ بەشداران قسەی کرد و دوابە دوای ئەوەش پەیامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات لەلایەن \'\'مێهرداد خوسرەوی\'\'یەوە خوێندرایەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەدا فایەق ئەلیاسی ئەندامی کۆنی یەکیەتیی لاوان لەسەر مێژووی ئەو رێکخراوە و کاری رێکخراوەیی بۆ بەشداران دوا.
پاشان هەژار دەشتی و بێستوون حوسێنی ئەندامانی لەمێژینەی یەکیەتیی لاوان، چەند وتەیەکیان سەبارەت بە یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران قسەیان کرد.