کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سووتاندنی ماڵی هاووڵاتییەکی کورد لە سەردەشت، ناڕەزایەتیی لێ کەوتەوە

21:28 - 23 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: بەهۆی سووتان و ئاگردانی ماڵی هاووڵاتییەکی کورد لە گوندێکی سەردەشت لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە، شەڕ و تێکهەڵچوون لە نیوان خەڵک و هێزەکاندا هاتە ئاراوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئێوارەی دوێنێ هەینی رێکەوتی ٢٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، خانووی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی \'\'مەزناوێ\'\'ی سەردەشت، بەهۆی هێرشی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە نێو ئاگردا سووتا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو رووداوە بە \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: هێرشی هێزەکانی رێژیم بۆسەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە، ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی گوندی \'\'مەزناوێ\'\'ی لی کەوتووەتەوە و لە ئەنجامدا هێزەکانی رێژیم بەهۆی زەخت و گوشاری خەڵک لە ئاوایی وەدەر نراون.
ئەو سەرچاوە راشیگەیاند: \'\'سووتانی خانووی ئەو هاووڵاتییە کورد زیانێکی زۆری ماددی بە دواوە بووە، بەڵام بە خۆشییەوە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتۆتەوە\'\'.