کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسداران ئاوی گوندێکی ناوچەی کامیارانی پچڕاندووە

00:06 - 25 گەلاوێژ 2713

کوردستان میدیا: ئاوی خواردنەوەی خەڵکی گوندێکی ناوچەی کامیاران، لەلایەن سپای پاسدارانەوە پچڕاوە و بۆ هێزەکانی خۆی لە بناری چیاکانی ئەو ناوچەیە رایگواستووە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێزە چەکدارەکانی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران و دەست و پێوەندییەکی ئەو سپایە بەناوی \'\'ا. ق\'\'، ئاوی گوندی \'\'لۆن سادات\'\'ی ناوچەی کامیارانیان پچڕاندووە.

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی \'\'لۆن سادات\'\' بە ماڵپەڕی \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: هێزەکانی سپای پاسداران ئەو ئاوەیان بە تانکر و تراکتۆر بۆ پێگە نیزامییەکانی خۆیان لە بناری شاهۆ راگواستووە و خەلکی گەندەکەیان لە ئاوی خواردنەوە بێ‌بەش کردووە.

پچڕانی ئاوی گوندی لۆن سادات لە کاتێک دایە کە خەڵکی ئەو گوندە لەگەڵ کێشەی کەم ئاوی و تەنانەت بێ ئاویش بەرەوڕوون و سەرەڕای ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان، لایەنە پێوەندیدارەکان هیچ وەڵامێکی پێویستیان پێ نەداوەتەوە و بگرە لەگەڵ بێ‌حورمەتی و هەڕەشەی بەرپرسانیش بەرەوڕوو بوونەتەوە.