کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسداران لەپێناو دانانی بنكەیەكی نیزامیی لەناوچەی سەردەشت، ژینگەی ئەو ناوچەیەی تێكدا

16:45 - 21 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەناوچەی سەردەشت بە دانانی پایگایەكی نیزامیی، ژینگەی دەورووبەری شوێنەكەی تێكدا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی سێ‌ شەممە رێكەوتی ١٩‌ی خەرمانان رێژیمی ئیسلامیی ئێران دەستی بە دروست كردنی بنكە (پایگا)یەكی نیزامیی لە بەرزاییەكانی ئاوایی هەرزنێ‌‌ی سەردەشت كرد و لەپێناو ئەو بنكەیەدا ئاگری لەدارستانەكانی ئەو دەورووبەرە بەردا.

ئەو بنكە نیزامییە لەبەرزاییەكانی ئاوایی هەرزنێ‌ كە دەروانێتە سنووری پشدەر لەهەرێمی كوردستان، دروست دەكرێت.

بەوتەی هاووڵاتیانی ناوچەی سەردەشت، هێزەكانی سپای پاسداران بۆ پاك كردنەوەی شوێنی بنكەكە سەرجەم دارستانەكانی ئەو دەورووبەرەیان ئاگردا و ئاگرەكە بە بەردەوامی لەحاڵی پەرەسەندن دابوو.

هاووڵاتیان لەو باوەڕەدان ئەو بنكەیە بۆ كۆنترۆڵ كردن و گوشاری زیاتر خستنە سەر كۆڵبەرانی كورد دروست دەكرێت.