کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای پاسدارانی رێژیم، سەرچاوەی ئاوی گوندێکی ناوچەی کامیارانی بەستووە

01:04 - 10 گەلاوێژ 2713

کوردستان میدیا: هێزەکانی رێژیمی ئێران ئاوی گوندی \'\'لۆن ساداتی\'\' ناوچەی کامیارانیان بەستووە و ئەو هێزانە بە تانکر ئاوەکە بۆ بنکە نیزامییەکانی خۆیان رادەگوێزن.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێزەکانی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران دەستیان بەسەر سەرچاوەی گوندی \'\'لۆن سادات\'\'ی ناوچەی کامیاران گرتووە و بە تانکر و تراکتۆر ئاوەکە بۆ پێگە و بنکە نیزامییەکانی خۆیان رادەگوێزن.

ئەم کارە بە سەرپەرستیی دەست و پێوەندییەکی سپای پاسداران لەو ناوچەیەدا ئەنجام دەدرێت کە ناوەکەی لای ماڵپەڕی \'\'کوردستان میدیا\'\' پارێزراوە.

ئەمە لە کاتێک دایە کە خەڵکی ئەو گوندە لەگەڵ بێ ئاویی بەرەوڕوون و سەرەڕای ناڕەزایەتیی خۆیان لەهەمبەر ئەم کردەوەگەلەی رێژیم، لەگەڵ هەڵچوون و بێ‌حورمەتیی توندی بەرپرسانی رێژیم و سپای پاسداران بەرەوڕوو بوونەتەوە.