کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات سەردانی حیزبی شیوعی کوردستانی کرد

16:33 - 10 سەرماوەز 2716

کوردستان میدیا: ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٩ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەیئەتێکی ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزب، سەردانی حیزبی شیوعی کوردستان لە هەولێریان کرد و لە لایەن دوکتور کاوە مەحموود سکرتێری حیزبی شیوعی و ئەندامانی سەرکردایەتی و پێوەندییەکانی ئەو حیزبەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.

سەرەتا کاک مستەفا وێڕای پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی نوێی حیزبی شیوعی و هەڵبژێرانی بەڕێز دوکتور کاوە مەحموود وەک سکرتێری نوێی ئەم حیزبە، هیوای سەرکەوتن بۆ کار و خەباتی ئەم حیزبە و پێداگری لە بەردەوامیی پێوەندی و هاوکاریی لەمێژینەی نێوان حیزبی دێموکرات و حیزبی شیوعی خواست.

پاشان دوکتور کاوە مەحموود وێڕای سوپاس و دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان لەو سەردانە، بە ئاماژەدان بە مێژووی پر سەروەری و شوێندانەری حیزبی دێموکرات لە قۆناغە جیاجیاکانی خەباتی کوردستانی ڕۆژهەڵات و جووڵانەوەی نەتەوەییدا، هیوای سەرلەنوێ گەشەسەندنی تێکۆشانی حیزبی دێموکرات و هەروەها پشتگیریی خۆیانی لەو خەباتە دەربری.

تەوەرێکی دیکەی باسی دوو لایەن تاوتوێ کردنی بارودۆخی سیاسیی ناوچە و دۆخی جووڵانەوەی کورد لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان و ئەو مەترسیی و هەڕەشانە بوو کە بە هۆی دوژمنانی کورد، بە تایبەتی ڕێژیمی کوماری ئیسلامییەوە ئاراستە دەکرێن.

هەروەها دوو لایەن دڵخۆشیی خۆیان لە دەستپێشخەری و نەرمی نواندنی لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان دەربری کە بتوانن لەپێناو بەرژەوەندیی نەتەوەییدا، حکومەتی هەرێم و خەڵکی باشووری کوردستان لەو کێشە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییانە دەرباز بکەن و هیوایان خواست لایەنەکان بتوانن بە ڕێککەوتن لە سەر چارەسەری کێشەکان، بڕیار لە داهاتووی حکومەتی هەرێم بدەن، کە جیا لە کوردی باشوور، بۆ هەموو نەتەوەی کورد بووەتە جێگای هیوا.

لە کۆتاییدا هەردوولا لەسەر بەردەوامیی پێوەندییەکانی نێوانیان پێداگرییان کردەوە.

border=0
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات سەردانی حیزبی شیوعی کوردستانی کرد

سکرتێری
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات سەردانی حیزبی شیوعی کوردستانی کرد

سکرتێری
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات سەردانی حیزبی شیوعی کوردستانی کرد

سکرتێری
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات سەردانی حیزبی شیوعی کوردستانی کرد