کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سکرتێری گشتیی پارتی ئازادیی کوردستانی باکوور سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی لە پاریس کرد

15:49 - 15 رەزبەر 2716

کوردستا میدیا: مستەفا ئوزچەلیک سکرتێری گشتیی پارتی ئازادیی کوردستانی باکوور سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە پاریس کرد.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٣ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، هەیئەتێکی پارتی ئازادیی کوردستانی باکوور بە سەرپەرەستیی مستەفا ئوزچەلیک سکرتێری گشتیی ئەو پارته سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە پاریس کرد.

هەیئەتی پارتی ئازادیی کوردستانی باکوور لە لایەن شاهۆ حوسێنی نوێنەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات و خوسرەو عەبدوڵلاهی لە فەرانسە پێشوازییان لێکرا.

لەو دیدارە دوو لایەن لە سەر بارودۆخی ناوچەکە و هەموو بەشەکانی کوردستان گفتوگۆیان کرد و لە سەر پەرەپێدانی هاوکارییەکانیان لە وڵاتانی ئورووپایی جەختیان کردەوە.