کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ چالاکی ئینترنێتی لە مەریوان دەسبەسەر و رەوانەی زیندان کران

17:22 - 11 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: سێ چالاکی کورد لە بەڕێوبەرانی کافی نێتەکانی شاری مەریوان، سەرەڕای داخرانی کافی نێتەکانیان لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ زیندان راگوێزران.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٠ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، سێ چالاکی ئینترنێتیی خەڵکی شاری مەریوان کەلە بەڕێوبەرانی کافی نێتەکان لە ئاستی ئەو شارەدا بوون، بۆ لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بانگهێشت و بەهۆی کەڵک وەرگرتن لە فەزای ناڕاستەقینەی (مەجازی) قەدەغە کراو و نەبوونی مۆڵەت (عدم تمکین)\'\' دەسبەسەر کراون.

راپۆرتەکان لە مەریوان باس لەوە دەکەن کە پۆلیسی فەتای رێژیم بە حوکمی دادگای ئینقلابی ئەو شارە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٨ی پووشپەڕ، دەرگای سێ کافی نێت، بەناوەکانی \'\'رۆژ، دانیشجوو و کانێکتی ئەو شارەی پۆلۆمپ کردووە.

خاوەنی ئەو کافی نێتانە عوبەید زارعی، جەمیل مۆمێنی و فاتێح جیهانی راگەیەنراوە.

داوی تێپەڕبوونی دوو رۆژ لە پۆلۆمپی ئەو کافی نێتانە ئەو سێ کەسە بانگهێشتی دادگای ئینقلاب کراوان و پاشان بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە راگوێزراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردستان میدیای راگەیاند: دادگا بۆ ئازادکردنی ئەو سێ هاووڵاتییە داوای بارمتەی ١٥٠ میلیۆنی کردووە.