کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێمناری دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داهاتووی ئێران لە ئاڵمان دەستی بە کارەکانی کرد

17:57 - 6 خەرمانان 2716

کوردستان میدیا: سێمیناری کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدڕاڵ لەژێر ناوی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داهاتووی ئێران لە شاری فڕانکفۆرتی ئاڵمان دەستی بە کارەکانی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەمرڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٦ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، سێمیناری کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدڕاڵ لەژێر ناوی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داهاتووی ئێران لە ئاڵمان دەستی بە کارەکانی کرد.

لە پانێلی یەکەمی ئەو سێمینارەدا، مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، شەهریار ئاهی، یاسین ئەهوازی، ناسر بەلیدەیی لە بارەی ئاڵوگۆڕەکانی ناوچە، ئێران و ڕۆڵی نەتەوەکانی ژێر ستەمی ڕێژیمی ئێران لە داهاتووی سیاسیی ئێراندا گفتوگۆ دەکەن.

لەو سێمینارەدا، نوینەری حیزب و لایەن سیاسییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران و چالاکانی سیاسیی دەرەوەی وڵات بەشدارن.

سمینار
سێمناری دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داهاتووی ئێران لە ئاڵمان

سمینار
سێمناری دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داهاتووی ئێران لە ئاڵمان