کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٨ سەر بارهەڵگری هاووڵاتییان لە نەوسوود لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە زەوت کران

21:27 - 26 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە نزیک سنووری نەوسوود ٨ سەر بارهەڵگری هاووڵاتییانیان زەوت کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، دوینێ شەو کاتژمێر ٢١، رێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوە، هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە بێ هیچ مۆڵەتێکی یاسایی لە شاری نەوسوود لە شوێنێک بەناوی \'\'قەلاگا\'\' ٨ سەر لە بارهەڵگری هاووڵاتییانیان زەوت کردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\' راگەیاند: ئەو هێزانە پاش زەوتکرانی ئەو بارهەڵگرانە کە هیچ بارێک یان کەلوپەلێکی قاچاخیان پێ نەبووە، بە هاووڵاتییانیان وتووە کە بۆ خۆیان دەیانفرۆشن و وەڵامی هیچ کەسیکیش نادەنەوە\'\'.