کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەربازێکی کورد لە پادگانی پیرانشار خۆی کوشت

16:32 - 4 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: سەربازێکی کوردی خەڵکی سەردەشت لە پادگانی پیرانشار دەستی دایە خۆکوژی و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٣٠ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی \'\'میراوێ\'\'ی سەردەشت کەلە پادگانی پیرانشار سەرباز بووە، بە چەکی ژــ ٣ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: ئەو سەربازە بەهۆی پێ نەدانی مەرەخەسی لەلایەن فەرماندەی پادگانی پیرانشارەوە خۆی کوشتووە.

هەتا کاتی بڵاوبووەونەی ئەم هەواڵە ناوی ئەو سەربازە ئاشکرا نەبووە و دەوترێ خێزاندار و خاوەنی منداڵێک بووە.