کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی خەڵک لە گڵکۆی شەهیدانی گۆڕستانی شەبەک لە ٢٦ی خەرماناندا

19:27 - 1 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ناوچەی \'\'شاروێران\'\'ی مەهاباد لە سەروبەندی ٢٦ی خەرماناندا، سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ٢١ـەمین ساڵڤەگەڕی شەهیدبوونی دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانیدا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ناوچەی \'\'شاروێران\'\'ی مەهاباد، سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان لە گۆڕستانی شەبەک کرد.
گۆڕستانی شەبەک، یەکێک لە گۆڕستانەکانی ناوچەی شاروێرانی مەهابادە کە ژمارەیەکی زۆر لە شەهیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تێیدا نێژراون.
سەردانکەران، پەیمان و سۆز و وەفاداریی خۆیان لە ساڵـڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانیدا، بۆ هەموو شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دووپات کردەوە.