کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرەڕای ناکۆکی نێوان بەغدا و ڕیاز، کۆمکاری عەرەبی حیزبوڵڵای لوبنانی خستە لیستی تێرۆری خۆیەوە

21:07 - 22 رەشەمه 2715

کوردستان میدیا: لە ١٤٥مین کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبیدا کە، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢١ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە قاهیرەی پێتەختی وڵاتی میسر بەڕێوە چوو، سەرەڕای ئەوەی کە وەزیری کارووباری دەرەوەی عێڕاق ئیبراهیم جەعفەری ڕایگەیاند کە، حیزبوڵڵا نەتەنیا ڕێکخراوێکی تێرۆریستی نییە، بەڵكوو حیزبێکی عەرەبییە و ئابرووی وڵاتانی عەرەبی دەپارێزێت، و لە بەرانبەردا ئەو لێدوانەی جەعفەریدا، هەیئەتی عەرەبستانی سعوودی هۆڵی کۆبوونەوەکەی بەجێ هێشت، بەڵام کۆمکاری عەرەبی بە کۆی ٢٢ دەنگی ئەرێ و ٢ دەنگی نە کە تایبەت بوون بە عێڕاق و لوبنان، حیزبوڵڵای لوبنانی خستە نێو لیستی تێرۆری خۆیەوە.

ئیبراهیم جەعفەری لە قسەکانیدا پشتیوانی لە حیزبوڵڵای لوبنان و حەشدی شەعبی عێڕاق کرد و ڕایگەیاند کە، هەر کەس و لایەنێک کە حیزبوڵای لۆبنان بە تێرۆریست بزانێ، بۆ خۆی تێرۆریستە.

ئەی لێدوانە ئیبراهیم جەعفەری بووە هۆیە ئەوە کە هەیئەتی بەشداری عەرەبستان لەو کۆبوونەوەیەدا، هۆڵەکە بەجێ بێڵن و دوای تەواوبوونی وتارەکەی ئیبراهیم جەعفەریی وەزیری کاروباری دەرەوەی عێڕاق بێنەوە نێو هۆلی کۆبوونەوەکە.

چەند ڕۆژ پێش ئێستا شوورای هاوکاری کەنداو لە بڕیارێکدا حیزبوڵڵای لۆبنانی کە لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت، خستە نێو لیسەتەی تێرۆری خۆیەوە.