کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرەڕای گوشاری هێزە ئەمنیەتییەكان چلەی ماتەمینی هاووڵاتیانی یارسان بەڕێوە چوو

16:16 - 22 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: خەڵكی یارسان لەشاری سەحنە سەرەڕای زەخت و گوشارەكان چلەی ماتەمینی نیكمەرد تاهیریان بەڕێوە برد.

رۆژی هەینی رێكەوتی ٢١ی پووشپەڕ هاووڵاتیانی یارسان و پەیڕەوانی ئایینی یاری رێوڕەسمێكیان لەگۆڕستانی شاری سەحنە بۆ هاووڵاتییەكی یارسانی كە ماوەی ٤٠رۆژ لەمەوبەر ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو، بەڕێوە برد.
ئەمە لەحاڵێكدایە كە چەند رۆژ لەمەوبەر ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیم لەشاری كرماشان بنەماڵەی دوو هاووڵاتیی گیان لەدەست داوی یارسانی بانگ كردبوو و هەڕەشەی لێكردبوون كە نابێ‌ چلەی ماتەمینیی ئەو دوو هاووڵاتییە بەڕێوە ببن.
هێزە ئیتلاعاتییەكان بەو هاووڵاتییانەیان وتووە، بەمەرجێك رێگایان پێ‌دەدەن كە رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی بەڕێوە ببن، كە بەهیچ شێوەیەك گرژی و نائارامیی دروست نەكەن.

حەسەن رەزەوی هاورێ ‌لەگەڵ نیكمەرد تاهیری لەرێكەوتی ١٤و ١٥‌ی جۆزەردان بەنیشانەی سووكاتیكردنی رێژیمی ئێران بە ئایینی یاری لەبەردەم فەرمانداری هەمەدان ئاگریان لەجەستەی خۆیان بەردا.
هەر ئەو كات نیكمەرد تاهیری گیانی لەدەست دا و حەسەن رەزەویش رەوانەی نەخۆشخانە كرا و دوای چەند رۆژ گیانی لەدەست دا.

هەر لەو پێوەندییەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی یارسانیش لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەسبەسەر كران.

دوابەدوای ئەو رووداوە هاووڵاتیانی شارەكانی سەحنە، كرماشان و هەمەدان و چەندین شاری دیكە رێكەوتی ١٩ی جۆزەردان لەبەر دەم ئوستانداری كرماشان كۆبوونەوە و پشتیوانی خۆیان لە خەڵكی یارسان دەربڕی.

6010.jpg