کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەقز/ شکاندن و سووتاندنی قەفەس و ئازادکردنی کەو لە کوردستان درێژەی هەیە

22:14 - 26 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: راوچییانی سەقزی لە درێژەی شەپۆلەکانی ئاشتبوونەوە لەگەڵ سروشت لە کوردستان، وێڕای ئازادکردنی ٧٠ کەو، قەفەسەکانیان سووتاندن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ژمارەیەک راوچیی کورد لە شاری سەقز و گوندەکانی دەوروبەری رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، بە شکاندن و سووتاندنی قەفەس و ئازادکردنی کەوەکانیان بۆ داوینی سروشت، لەگەڵ سروشت ئاشت بوونەوە.
راوچییانی گوندەکانی \'\'قارەوا، قارەوای سلێمان، قشڵاق، عارەبە لەنگ، خورمتا و مەل قەرەنی\'\' لە رێوڕەسمێکدا لە ناوچەی \'\'عەبدولڕەزاق\'\' لە بەخشی زێویەی شارستانی سەقز ئەو کەوانەیان رادەستی سروشت کردووتەوە.
شەپۆلی ئاشتبوونەوە لەگەڵ سروشت لە شارەکان و ناوچەکانی کوردستانی ئێران لەلەلایەن \'\'ئەحمەد عەزیزی\'\' راوچیی خەڵکی گوندی \'\'دەرەکێ\'\' لە ناوچەی هەورامان دەستی پێ کرد کە ١٢ ساڵ پێشینەی راکردنی هەبوو.
دواتر راوچییانی کورد لە تێکرای پارێزگاکانی کوردستان بە شکاندنی قەفەس و ئازادکردنی کەوەکانیان بۆ داوێنی سروشت، لەگەڵ سروشتی کوردستان ئاشت بوونەوە.