کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەلام گوڵنەوا بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی رەوانەی زیندان کرا

23:56 - 5 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: سەلام گوڵنەواز مامۆستای ئایینیی کوردی خەڵکی سەردەشت پاش بانگهشێتن لەلایەن دادگای رۆحانیەتی شاری تەورێزەوە دەسبەسەر و رەوانەی زیندان کرا.
ئاژانسی کوردپا بڵاوی کردەوە، ئەو مامۆستا ئایینییە کوردە بە بیانووی هەڵوەشانەوە حوکمی زیندانەکەی و گۆڕانی ئەو حوکمە بۆ سزای نەختی بانگهێشتی دادگا کراوە و بە بڕیاری دادوەر دەسبەسەر کراوە.

ئەو ئاژانسە لە زاری یەکێک نزیکانی مامۆستا سەلام گوڵنەوازەوە نووسیویەتی: دادگای رۆحانیەتی شاری تەورێز رۆژی چوارشەممە لە رێگەی پێوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، بە ناوبراویان راگەیاندووە کە حوکمی زیندانەکەی بووەتە سزای نەختی.

بەپێی ئەم راپۆرتە، سەلام گوڵنەواز رۆژی پێنجشەممە سەردانی دادگای کردووە کە بە پێچەوانەی لێدوانی پێوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەو ناوەندە قەزایییە، ١ ساڵ زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپاوە.

دەوترێ پاش داسەپاندنی ئەو حوکمە سەلام گوڵنەواز رەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری ئورمیە کراوە.