کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەیرانگای کەوار لە کامیاران خاوێن کرایەوە

16:58 - 9 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: دوابەدوای بانگەوازێکی ئەنجومەنی سەوزی ئاژوانی کامیاران، سەیرانگای کەوار لە زبڵ و خاشاک خاوێن کرایەوە.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە هەڵمەتێکی ژینگەپارێزیدا و لە درێژەی شەپۆلی بزووتنەوەی ژینگەپارێزیی کوردستاندا، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٨ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، سەیرانگەی کەوار سەربە شارستانی کامیاران لە زبڵ و پاشماوەی گەشتیاران خاوێن کرایەوە.

ئەو هەڵمەتە ژینگەپارێزییەدا کەلە ژێر دروشمی \'\'ئێمەش لە خەڵکین\'\' بەڕێووەچوو، لە چوار کاتژمێردا تێکڕای زبڵ و پاشماوەکانی ئەو سەیرانگایە لەلایەن چالاکانی ژینگەپارێزی و خەڵکەوە کۆکرانەوە.

وێنە/ ئەنجومەنی سەوزی ئاژوانی کامیاران