کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاری بۆکان ١٠ ساڵە کێشەی کەمیی ئاوی هەیە

15:22 - 8 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: نزیکەی ١٠ ساڵە شاری بۆکان کێشەی کەمیی ئاوی هەیە، بەجۆرێک کەلە هەندێ لە مانگەکاندا، نەبوونی توانانیی لە گەیاندنی ئاوی پێویستی خورادنەوە بە خەڵک و پچڕانی پەیتاپەیتای ئاو، ژیانی دانیشتوانی ئەو شارەی تووشی گرفت کردووە.


ماڵپەڕی زریان بڵاوی کردەوە، لە زۆربەی ساتەکانی رۆژدا ئاوی شاری بۆکان پچڕاوە و ئەم گرفتەش چەندین ساڵە بەرۆکی دانیشتوانی ئەم شارەی گرتووە و ئەو بێ ئاوییە تەنگی بە ژیانی خەڵک هەڵچنیوە.
دانیشتوانی شاری بۆکان ناڕەزایەتیی خۆیان لەهەمبەر کەمتەرخەمیی بەرپرسان لەمەڕ چارەسەر کردنی کێشەی کەم ئاوی دەربڕیوە، بەڵام بەرپرسانی رێژیمی ئێران لەو شارە هیچ هەنگاوێکیان هەڵنەگرتووە.
دانیشتوان شاری بۆکان لەو بڕوایە دان، ژیان لە جیاتیی پێشکەوتن، رووی لە پاشکەوتن دایە و هەنووکە خەڵکی ئەو شارە تانکری ئاویان کڕێوە و وەکوو ساڵانی رابردووە ئاو هەمبار دەکەن.
شوێنە بەرزەکانی شاریش بەهۆی دابەزینی لەرادەبەری فشاری ئاو، ژیانی خەڵکی تووشی شپرزەیی کردووە.