![](/weney-mallperr/6048.jpg)
کوردستان میدیا: شوانکارەیەکی کوردی خەڵکی گوندی بیشە درازی سەربە شارستانی دێهلۆڕانی پارێزگای ئیلام، لەنێو ئاودا خنکا.
ئەم شوانە لە کاتێکدا بۆ لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکەی رووی لە لەوەڕگەکانی دەوروبەری گوندی بیشە دراز کردبوو، بەهۆی گەرمی هەوا خۆی خستووەتە نێو ئاوەکەوە و لە ئەنجامدا بە هۆی ئاشنا نەبوون بە مەلە کردن، نوقم بووە و گیانی لەدەست داوە.
ماوەیەک پێش ئێستاش لاوێکی بانەیی تەمەن ٢٢ ساڵ لە کاتی مەلە کردن لە رووباری کەڵوێی سەردەشت نوقم بوو و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا.
لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا ٣١ هاووڵاتیی کورد لە بەنداو و رووبارەکانی کوردستاندا خنکاون.