کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شوناسی كوژراو و بریندارانی شەڕی سەردەشت روون بۆوە

17:27 - 3 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: چەند رۆژ لەمەوبەر تێكهەڵچوونێك لەناوچەی سەردەشت و لەئاوایی مارەغان رووی دا و تێیدا ژمارەیەك لەهێزەكانی رێژیم و دوو چەكداری دیكە كوژران و بریندار كران، هەنووكە شوناسی ئەو كەسانە روون بۆتەوە.
بە پێی هەواڵی کوردستان میدیا شەوی ٣٠ گەلاوێژ لەئاوایی مارەغان شەڕ و پێكدادانێك لەنێوان هێزەكانی سەر بە ئیتلاعات ـ سپای پاسداران و ژمارەیەك چەكداری نەناسراو هاتە ئاراوە و لەئەنجامدا ٥ كەس لەچەكدارەكانی رێژیم كوژراو و بریندار بوون.
كەماڵ قادری كوڕی ئەحمەد، یووسف سولێمانی و مەسعوود بریاجی ناوی سێ‌ئەندامی سپای پاسداران و ئیتلاعاتن كە كوژران.
سلێمان سولێمانی ناوی یەكێكی دیكە لەدەست و پێوەندییەكانی رێژیمە كە بە توندی بریندار بووە.
ئەو چوار كەسە سەرجەمیان خەڵكی شاری پیرانشارن.
لەلایەکی دیكەوە دوو كەسی دیكەش بەناوەكانی عەزیز و سلێمان زوودی (برا) كە لایەنی بەرامبەری شەڕەكە بوون، كوژراون.
ئەو دوو برایە خەڵكی ئاوایی قوڵە سوێروێی سەردەشت بوون.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار دەست و پێوەندییەكانی رێژیمی ئێران بە ئاگاداری وەزارەتی ئیتلاعات سەرقاڵی كڕین و فرۆشی مادە هۆشبەرەكان لەگەڵ لایەنی بەرامبەری شەڕەکە بوون و بەشێكی بەرچاو لەو مادە ماڵوێرانكەرانەیان بۆ هەرێمی كوردستان دەنارد.