![](/weney-mallperr/10064.jpg)
کوردستان میدیا: دادگای فیدراڵی ئەمریکا شیرکەتی شاندانگ شینەران ئەلیکترۆنیکی چینیی بەهۆی پێشێلکردنی تەحریمەکانی رێژیمی ئێران مەحکووم کرد.
هەواڵدەریی بلۆمبێرگ بڵاوی کردەوە، بەگوێرەی سزانامەیەکی دادگای فیدراڵی ئەمریکا شیرکەتی (Shinran Shandong China Electronics) ساڵی ٢٠١١ی زایینی لە گرێبەستێکی بە بڕی ٥٠ هەزار یۆرۆ لەگەڵ کۆمپانیایەکی دیکە لە تاران بۆ فرۆشی ١٥ کامێرای شەو واژۆ کردووە و ئەو ١٥ کامێرایەی رەوانەی ئێران کردووە.
ئەمە لە کاتێک دایە چانگخی شی بەڕێوەبەری بەشی فرۆشی ئەو شیرکەتە لەو گرێبەستەدا رایگەیاندبوو کە ئەو کامێرایانە بەرەو وڵاتی چین بەڕێ دەکرێن.
دادگای فیدراڵی ئەمریکا دوو لێپرسراوی ئەو شیرکەتەی بە رەوانەکردنی ئەو کەلوپەلانە بۆ رێژیمی ئێران تاوانبار کردووە و سزای داوە.