![](/weney-mallperr/8423.jpg)
کوردستان میدیا: کۆمەڵێک لە قوتابییانی گوندەکانی دەوروبەری شارستانی شنۆ لە هەڵمەتێکی ژینگەپارێزیدا زبڵ و پاشماوەکانی سروشتیان کۆ کردەوە.
بەپێی راپۆرتی کورستان میدیا، ٢٠٠ قوتابیی گوندەکانی خوورشت، بێمزوورتێ و سۆرک سەربە شارستانی شنۆ، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٧ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە هەڵمەتێکی خۆڕسکدا بە هاوکاریی مامۆستاکانیان، تێکڕای زبڵ و پاشماوەکانی نێوان دوو گوندی \'\'بێمزوورتێ ــ سینگان\'\'یان خاوێن کردەوە.
ئەو قوتابییە کوردانە لەو هەڵمەتە ژینگەپارێزییەدا توانییان چەند تۆن زبڵ و خاشاک کۆ بکەنەوە.
ئەوە یەکەمین جارە کەلە شارستانی شنۆ بەشێوەیەکی خۆڕسک و بەربڵاو هەڵمەتی ژینگەپارێزی لەلایەن هاووڵاتییانەوە بەڕێوە دەچێت.