کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەڕ و پێكدادانەكان لەسووریە و قوربانی بوونی هاووڵاتیانی سڤیل

17:35 - 12 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: لەوڵاتی سووریە شەڕ و تێكهەڵچوونەكان قوناغێكی تازەی بە خۆیەوە بینیوە و ئەنجامی ئەو شەڕ و پێكدادانانەش كوژرانی هاووڵاتیانی مەدەنیی و بێ‌دیفاعن.
ئەرتشی ئازاد و هێزە چەكدارەكانی رێژیمی سووریە بە بەردەوامی لەشەڕدان و ئەو نائارامیانە لەدیمەشق و حەلەب و هەروەها شارە كوردییەكانی سەریكانی و ترپ سپی بەردەوامە.
لەسەریكانی شەڕ لەنێوان گرووپی ئیسلامی ئەلنەسرە و بەشێك لەكوردەكانی ئەو وڵاتە بەردەوامە و لەئەنجامی ئەو شەڕەدا ژمارەیەك منداڵ و هاووڵاتیی مەدەنیی گیانیان لەدەست داوە.
هەر لەو پێوەندییەدا ئەو گرووپە ئیسلامییە بۆ چەندین جار هێرشی كردۆتە سەر شوێنە گشتییەكانی شاری سەریكانی و ژمارەیەك لەدانیشتوانی گوندەكانیان دەسبەسەر كردووە.

گرووپی ئەلنەسرە بەرقی شاری سەریكانیان پچڕاندووە و هاووڵاتیانی ئەو شارە لەو گەرمایەدا لەگەڵ چەندین كێشە بەرەوڕوو بوونەتەوە.
لەلایەكی دیكەوە ماڵپەڕی دویچە وێلە بڵاوی كردۆتەوە، رێژیمی ئیسلامیی ئێران ژمارەیەك لە شیعەكانی عێراقی بە مەبەستی چووون بۆ سووریە و شەڕ لەگەڵ ناڕازیانی ئەو وڵاتە بارهێناوە و مەشقی نیزامیی پێ‌كردوون.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستە روو ئەو كەسانە لەشیعە رادیكالەكانی عێراقن و لە بنكەی ساحب زمان لە باكووری تاران راهێنراون و ژمارەیەكیشیان رەوانەی سووریە بە مەبەستی پشتیوانی لە بەشار ئەسەد كراون.
ئەو گرووپانەی كە رێژیمی ئێران بە مەبەستی شەڕ لە سووریەدا كەڵكیان لێ‌وەردەگرێت بریتین لە: عەسائێب ئەهل ئەلحەق و كاتب حیزبوڵڵا.
ئەرتشی ئازادی سووریە بە بەردەوامی رێژیمی ئێرانیان بە دەستێوەردان لە كاروباری سووریە و پشتیوانی لە بەشار ئەسەد تاوانبار كردووە.