کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەڕی نێوخۆیی سووریە هەتا ئێستا ١٥٠ هەزار کوژراوی لێکەوتۆتەوە

17:05 - 14 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە، شەڕی نێوخۆیی سووریە ١٥٠ هەزار کوژراوی لێکەوتۆتەوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرانسە و پشت بەستن بە ئامارە بڵاوکراوەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی سووریە، لە سەرەتای شەڕ و تێکهەڵچوونەکانەوە لە سووریە ١٥٠ هەزار و ٣٤٤ کەس کوژراون.
ئەو ئامارە لە حاڵێکدا بڵاو دەکرێنەوە کە هەنووکە ٣ ساڵ لە شەڕی نێوخۆیی سووریە تێپەر دەبێت و شەڕ و پێکدادان لەو وڵاتە درێژەی هەیە.
ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە نزیک بە ٨ هەزار منداڵ لە شەڕی سووریە کوژراون.
٣٧ هەزار و ٨٠٠ کەس لەو کوژراوانە لە دژبەرانی رێژیمی سووریە و ٥١ هەزار و ٢١٢ کەسیش هاووڵاتیی سڤیل بوون کەلە شەڕی نێوخۆیی سووریە کوژراون.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان بە هاوکاریی رێژیمی بەشار ئەسەد، رۆڵی سەرەکییان لە سەرکوت و کوژرانی خەڵکی سووریەدا هەیە.
بە وتەی چاوەدێرانی مافی مرۆڤی سووریە، ناسنامەی ٢ هەزار و٨٧١ کەس لە کوژراوانی ئەو شەڕە ناڕوونە.