![](/weney-mallperr/13787.jpg)
کوردستان میدیا: هەندێک لە بناژۆخوازانی مەجلیسی دەیەم، لەمەڕ بوونی گەندەڵی و پارەی ڕەش لە نێو پڕوپاگەندەکاندا هۆشدارییان دا.
لە دانیشتنی ئابووریزانە بناژۆخوازەکانی مەجلیسی دەیەمدا لە تاران، لە دانیشتنی معیشت و پیشرفت(بژیو و پێشکەوتن)، وێڕای باس کردن لە بوونی ٩٥٠ هەزار میلیارد تمەن نەخدینەیی و دووقات بوونەوەی ئەم دیاردە لە ئابووریی وڵات لە ماوەی ٢ ساڵی رابردوودا، لەمەڕ بوونی گەندەڵی و پارەی ڕەش لە نێو لیستی پڕوپاگەندەکاندا هۆشداریی درا.
لوتفوڵڵا فروزەندە، جێگری بەرنامەداڕێژیی دەوڵەتی دەیەم، لەم دانیشتنەدا ئاشکرای کرد: لە ڕەوتی پڕوپاگەندەکاندا هەندێک کەس کە پەروەندەکانیان لێوانلێوە لە گەندەڵی، پاڵپشتی لە هەندێک لیست دەکەن و بە پارەی ڕەش هەولی بەلاڕێدا بردنی ڕەوتی ئاسایی هەڵبژاردنەکان دەدەن.
ناوبراو لە بەشێک لە قسەکانیدا دەڵێ: هەندێک کەس بەمەبەستی سیاسی، بەشداری لەم هەڵبژاردنە دەکەن کە ئەوانە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ کار بۆ دوژمنان دەکەن، چوونکە هیچ باوەڕێکیان بە ئیستکباری جیهانی نییە و لە هەوڵی جێبەجێ کردنی سەرباشقەی ئابووریی ڕۆژئاوایین.
شڕۆڤەکارانی سەربەخۆ ئەم چەشنە قسانە بە چەشنێک شەڕە دندووکەی نێوان باندەکانی حکوومەتی ئیسلامی ناودەبەن و پێیان وایە ئەم جۆرە کارانە لە ڕاستای بازاڕگەرمیی بەناو هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی ڕێژیمدایە.