کوردستان میدیا: عەدنان حەسەنپوور رۆژنامەنووس و زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی زاهیدانەوە بۆ زیندانی مەریوان راگوێزرا.
بەپیی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٣٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی عەدنان حەسەنپوور لە زیندانی زاهیدانەوە لە پارێزگای سیستان و بەلووچستانەوە بۆ زیندانی مەریوان راگوێزرا.
عەدنان حەسەنپوور سەرەتای رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی لە زیندانی سنەوە بۆ زیندانی مەریوان و پاشان بەبێ ئاگاداری خۆی بۆ زیندانی زابۆل لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران راگوێزرا و پاش دوو حەفتە لە قەرەنتینەی زیندانی زابۆل رەوانەی زیندانی زاهیدان کرا.
عەدنان حەسەنپوور رێکەوتی ٥ی رێبەندانی ١٣٨٥ی هەتاوی دەسبەسەر و پاش راگیرانی لە دەسبەسەرگە و ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنه، رێکەوتی ٢٢ی جۆزەردانی ٨٦ لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەریوانەوە بە تۆمەتی \'\'هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی\'\' حوکمی ئیعدامی بەسەردا سەپا.
ئەو حوکمە دواتر لەلایەن دادگای بالای ئێرانەوە تەیید کرا و پاشان بەهۆی داخوازیی داواگرەکانی لەمەڕ پێداچوونەوە، حوکمەکەی لە لقێکی دیکەی دادگای باڵای وڵاتەوە هەڵوەشایەوە.
پاش هەڵوەشاندنەوەی حوکمەکەی، عەدنان حەسەنپوور لە دادگای ئینقلابی شاری سنەوە دادگایی کرایەوە و سزای ٣١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا و دواتر ئەو حوکمە لە دادگای پیداچوونەوە بۆ ١٦ سال کەم کرایەوە.