کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

غوڵام رەزا خوسرەوی بەندکراوی سیاسی ئیعدام کرا

23:01 - 11 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: غوڵام رەزا خوسرەوی سەواد جانی بەندکراوی سیاسی بە تۆمەتی موحاربە لەلایەن رێژیمی ئیسلامی ئێران ئێعدام کرا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، غوڵام رەزا خوسرەوی سەواد جانی بەندکراوی سیاسیی بەندی ٣٥٠ی زیندانی ئەوین، بەربەیانی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١١ی جۆزەردان بە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ خودا لە رێگای هەوڵدان بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجەکانی رێکخراوی موجاهدینی خەلق لەلایەن رێژیمی ئیسلامی ئێران ئیعدام کرا.

لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە سیاسییە لە کاتێکدابوو کە رۆژی شەممە، ١٠ی جۆزەردان رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داوای لە بەرپرسانی رێژیمی ئیسلامئ ئێران کردبوو تا لە ئیعدامی ئەو بەندکراوە خۆببوێرن.

غوڵام رەزا خوسرەوی سەوادجانی بۆ دواجار لە ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی دەسبەسەر و پاشان لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتی قازی پیرعەباسی ئەو حوکمەی بەسەردا سەپا.