کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فارێن پاڵیسی: دەبێت یارمەتیی کوردەکان بدرێت

15:01 - 17 رەشەمه 2715

کوردستان میدیا: پرسی کورد و پێگەی نەتەوەی کورد هەنووکە بووەتە ڕۆژەڤی کۆڕ و کۆبوونەوە سیاسییەکان و بەردەوام باس لە ڕۆڵ و گرینگیی نەتەوەی کورد دەکرێت و وڵاتانی ڕۆژئاوایی جەخت لە سەر یارمەتیدان بە کورد دەکەنەوە.

بڵاڤۆکی فارێن پالیسی (Foreign Policy) ئامریکایی بڵاوی کردووەتەوە کە ئەگەر کوردەکان بکەون، چرای ئۆباما دەکوژێتەوە و هێما بە گرینگیی ڕۆڵی کوردەکان و یارمەتیدان بە کوردەکان دەکات.

لەو‌ ڕاپۆرتەدا باس لەوە کراوە کە ماوه‌ى ١٨ مانگه‌ پێشمه‌رگه‌ شه‌ڕى داعش ده‌كات و به‌ره‌ بەرە پاشەکشەیان پێ‏دەکات و ئەوەش لەو‌ كاته‌دا کە حكوومه‌تى به‌غدا به‌شه‌ بوودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بڕیووه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ى دوو ساڵدا میلیاره‌ها دۆلار ده‌كات.

پشتیوانیی و یارمەتی بە کوردەکان، باسێکی گرینگی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ئامریکایە کە لە سەر ئەو مسەلەیە کۆکن کە دەبێ یارمەتیی کوردەکان بکرێت.

دوای بەربڵاوتربوونی هێرشەکانی داعش بۆ سەر کوردستان، وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئامریکا سەرەڕای یارمەتییە نیزامییەکان بە هەرێمی کوردستان، بەردەوام پشتیوانیی خۆیان لە هەرێمی کوردستان دەربڕێوە.

هەرێمی کوردستان بە هۆی جێگە و پێگەی سیاسی و شەڕ دژی تێرۆر، لە لایەن کۆمەڵگای جیهانییەوە گرینگییەکی تایبەتی پێ‏درا و پشتیوانیی خۆیان لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.