کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فرۆشی نەوتی ئێران بە وڵاتانی ئاسیایی لەسەدا ١٦ کەمی کردووە

16:52 - 8 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: لە ٨ مانگی یەکەمی ئەمساڵی زایینیدا، رێژەی هەناردەی نەوتی خاوی ئێران بۆ وڵاتانی چین، ژاپۆن، هیند و کورەی باشوور، لەسەدا ١٦ کەمی کردووە.


هەواڵدەریی رۆیتێرز رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٨ی رەزبەر، بە پشت بەستن بە راپۆرتی گومرگەکان و شیرکەتەکانی پاپۆڕوانی بڵاوی کردەوە، چوار کڕیاری سەرەکیی ئاسیایی نەوتی خاوی ئێران لە ژانوویەی ساڵی ٢٠١٣ هەتا مانگێک پێش ئێستا بەگشتی ٩٢٧ هەزار و ٨٦٠ بەرمیل نەوتیان لە ئێرانەوە هاوردە کردووە کە لە بەراورد لەگەڵ ٨ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٢ی زایینیدا لەسەدا ١٦ کەمی کردووە.
بە یەکەم پێوەندیی تەلەفوونیی هەر دوو سەرکۆماری ریژیمی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پاش ٣٤ ساڵ، ئابووری‌زانان شیمانەی ئەوە دەکەن کە رێژە گەمارۆکان بەگشتی و گەمارۆ نەوتییەکانی سەر ئێران کەم بکرێتەوە، بەڵام ئاسەواری خراپی ئەو گەمارۆیانە هەتا ماوەیەکی دوور و درێژ دەمێنیتەوە.