کوردستان میدیا: د. فرێدریک تێسۆ، یەکەم کۆنسولی فەڕانسە لە هەرێمی کوردستان کتێبێکی چاپ و بڵاو کردەوە کە تێیدا باس لە گەورەیی و مەزنایەتی دکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو دەکات.
دوکتور فرێدرێک تێسۆ، کەسایەتی ناسراوی وڵاتی فەڕانسە کە هاوکات بە یەکێک لە دۆستانی نیزیکی گەلی کوردیش دەناسرێ کتێبێکی نوێی چاپ و بڵاو کردووەتەوە بەناوی مرۆڤێک بەپێوە کە باس لە سەربوردەی خۆی دەکات و لە نێویدا بەسەرهاتەکانی لە کوردستان و شێوەی ئاشنایەتی لەگەڵ ژانەکانی گەلی کورد لەڕێگەی شەهیدی نەمر دکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو دەکات.
ناوبراو هەر لەمبارەوە وتووێژێکی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی باس‌نیوز کردووە کە لەبەشێک لەم دیمانەدا دەڵێ: لە فێبریەی ساڵی ١٩٨١دا من رۆیشتبووم بۆ كوردستانی رۆژهه‌ڵات بۆ یارمه‌تیی پزیشكی وه‌ك پزیشكێك. ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بوو.
ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێکدا کە دەڵێ باشترین و هه‌روه‌ها ناخۆشترین بیره‌وه‌ریت له‌گه‌ڵ دوكتۆر قاسملو چییه؟ بەم شێوەیە وەڵام دەداتەوە: باشترین بیره‌وه‌ریم ئه‌وه‌یه كه جارێكیان له شه‌وێكدا، دكتۆر قاسملۆ هه‌موو مێژووی كوردی بۆ گێڕاینه‌وه، له كۆماری مه‌هاباده‌وه بگره هه‌تا شۆڕشی مه‌لا مسته‌فا بارزانی. ناخۆشترین بیره‌وه‌ریشم ئه‌و كاته‌یه كه له رادیۆوه هه‌واڵی تیرۆركردنیم بیست.
دوکتور تێسوو سەبارەت بە کەسایەتی دوکتور قاسملوو لە کتێبەکەیدا نووسیویەتی : دكتۆر قاسملوو گه‌وره‌ی من بوو، مامۆستای من بوو. ئه‌و سه‌ره‌تا مێژووی كوردی به من ناساند و فێری مێژووی كوردی كردم. نه‌ك ته‌نیا كوردی ئێران، به‌ڵکوو مێژووی هه‌موو كوردانی رۆژهه‌ڵات، باشوور، رۆژئاوا و باكوور. ئه‌و له‌سه‌ر خه‌ریته‌یه‌كی گه‌وره‌دا ژیۆپۆلێتیكی هه‌موو كوردی به من نیشان داوه و بۆی شی كردوومه‌ته‌وه. ئه‌و هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی كه له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بوونیان هه‌یه به منی ناساندووه و بۆی شی كردوومه‌ته‌وه. ئه‌و رۆڵی هێزه‌كانی ناوچه‌ی عێراق، سووریا، توركیا و ئێران و هه‌روه‌ها وڵاتانی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و رووسیای بۆ من شی ده‌كرده‌وه. ئه‌و لێكدانه‌وه‌كانی خۆی له‌سه‌ر خاڵه لاواز و به‌هێزه‌كانی میلله‌تی كورد بۆ باس ده‌كردم. هێزی سه‌ره‌كی، نزیكایه‌تی له كولتوور، لاوازییه سه‌ره‌كییه‌كانیان و راستیی دابه‌شبوونه‌كان.
دكتۆر فرێدریك تیسۆ، له ساڵی ١٩٥١ له شاری بیلدای ئه‌لجه‌زائیر له دایك و باوكێكی فه‌ڕه‌نسی له‌دایك بووه. له ساڵی ١٩٦٢ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ فه‌ره‌نسا. له ساڵی ١٩٨٠ ده‌بێته پزیشكی تایبه‌ت به ته‌ندروستیی گشتی. دكتۆر تیسۆ له ده‌ستپێكی ساڵه‌كانی ٨٠ له رێگه‌ی پێوه‌ندییه دیپلۆماتیكه‌كانی دكتۆر قاسملۆ رێبه‌ری هەمیشە زیندووی گەلی کورد، له ئه‌وروپا، ئاشنای نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌بێ و له رێگه‌ی رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور روو له كوردستان ده‌كا و وه‌ك پزیشكێك له كوردستان ده‌ست به چاره‌سه‌ریی نه‌خۆشه‌كان ده‌كا. له‌پاش رووخانی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر سه‌دام حوسێن و دامه‌زراندنی كۆنسوڵی گشتیی فه‌ڕانسه له هه‌رێمی كوردستان، دكتۆر تیسۆ ده‌بێت به یه‌كه‌مین كۆنسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له كوردستان له مێژووی پێوه‌ندییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا و كوردستاندا. دكتۆر تیسۆ بێجگه له كوردستان، له وڵاتانی ئه‌فغانستان، سۆماڵ، مه‌غریب، هایتی و كۆنگۆ وه‌ك پزیشك خزمه‌تی به لێقه‌وماوان و مرۆڤایه‌تیی كردووه.