کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فێستیڤاڵی نەورۆزی لە ئەمریکا بە بەشداری نەتەوەی کورد بەڕێوەچوو

15:10 - 1 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: سێیەمین فێستیڤاڵی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز لە دەڤەری واشینگتۆن بە بەشداریی نەتەوە جیاوازەکانی جیهان بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کورد لەو فێستیڤاڵەدا بە شێوەیەکی چالاک بەشداریی کرد و بە هەڵکردنی خێوەتی تایبەت بە کوردستان، توانیی سەرنجی زیاترین رێژەی بینەرانی ئەو فستیڤاڵە بۆ لای رابکێشی.
پیشاندانی کولتوور و کەلەپووری نەتەوەکان و ناساندیان بە خەڵکی جیهان و بە تایبەت خەڵکی ئەمریکا، ئامانجی سەرەکیی پێکهێنانی ئەم فستیڤاڵە نەورۆزییەیە و کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان بە رازاندنەوەی ژوورێکی تایبەت بە کوردستان قەرەباڵغترین ژووری ئەو فستیڤاڵەیان دروست کردبوو.
لە بڕگەیەکی دیکەدا، گروپی هەڵپەرکێی ژنان و پیاوانی کورد، بە نیشاندانی چەند جۆر شایی و رەشبەڵەک لە نێو ئاپۆرای خەڵەکەدا، سەرنجی زۆربەی هەرە زۆری بەشدارانی ئەو فێستێڤاڵەیان بۆ لای خۆیان راکێشا.
ئەمە دووهەمین ساڵە کە کوردان لەم فستیڤاڵەدا بەشداری دەکەن.