کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فێستیڤاڵی كولتوری ساڵانەی نەتەوەی كورد لە وڵاتی كانەدا بەڕێوە دەچێت

17:59 - 31 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: شەشەمین ڤێستیڤاڵی كولتوری ـ فەرهەنگی نەتەوەی كورد لە تۆرونتۆی كانەدا بەڕێوە دەچێت.


بەپێی هەواڵی رادیۆ نەوا، ئەو فێستیڤاڵە لەلایەن ماڵی كوردەوە رێكخراوە و بڕیارە رێكەوتی٣ی خەرمانان لە شاری تۆرونتۆی كانەدا بەڕێوە بچێت.
هەموو ساڵێك لەو فێستیڤاڵەدا داب و نەریتی كوردەواری پیشانی خەڵكی كانەدا و میوانانی وڵاتانی‌تر دەدرێت و تێیدا جلوبەرگی كوردی، خواردنی تایبەت بە كوردەواری، هەڵپەركێ‌و مووسیقی ناوچەیی نمایش دەكرێت.

ئەو پێنج ڤێستیڤاڵەی دیكە كە لەتۆرنتۆ بەڕێوە چووە، لەگەڵ پێشوازی گەرمی نەتەوە جیاجیاكانی كانەدا بەرەوڕوو بۆتەوە.