کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەیەکی دیکەی سپای پاسداران لە سووریە کوژرا

18:16 - 7 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: عەبدوڵڵا ئەسکەندەری یەکێکی دیکە لە فەرماندەکانی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئیران لە سووریە لە شەڕ و پێکدادانەکانی لەگەڵ دژبەرانی رێژیمی بەشار ئەسەد کوژرا.
بەپێی ئەو راپۆرتانە کە هەواڵدەرییە ناوخۆیییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، ئەو فرماندەیە لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی گرووپێک بەناوی \'\'رزمندگان مقاومت اسلامی\'\' سەربە حیزبوڵڵا، لە تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ دژبەرانی رێژیمی ئەسەد بە کوشت چووە.

ئەو گرووپە ماوەیەک پێش ئێستا لە حیزبوڵڵا جیا بووەوە و بۆ یەکەمین جار پاش قەیرانی نێوخۆیی سووریە بە شێوەی فەرمی ئامادەبوونی خۆی لە بەرەکانی شەڕ لەگەڵ دژبەرانی ئەسەد راگەیاند.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو فەرماندەیە لە سەرەتاکانی مانگی جۆزەردان کوژراوە.