کوردستان میدیا: دوای ساختەکاریی و فێڵ لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی دەیەمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕێژیم لە ڕێگەی دەست و پێوەندییەکانییەوە فەزای شاری سنەی بە تەواوەتی میلیتاریزه کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە دوای ئەوەیکە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە هەڵبژاردن و ژماردنی دەنگەکان ساختەکاریی کرد و هەندێک کەس ناڕەزایەتییان بەو کارەی بەرپرسانی ڕێژیم دەربڕی، ناوندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم لە ترسی ناڕەزایەتیی خەڵک، ڕژاونەتە سەر شەقامەکانی نێو شار و هەنووکە فەزای ئەو شارە بە تەواوەتی میلیتاریزە کراوە.
له پارێزگای سنەدا، سه‌ره‌تا ٤ كه‌س بە ناوەکانی مه‌لا عه‌بدولڕ‌حمان خودایی(ئیمام جومعه‌ی سنه)، مه‌لا ئێقبال به‌همه‌نی(ئیمام جومعه‌ی مووچش)، مه‌لا ئه‌نوه‌ر ئاده‌می(مه‌لای یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی سه‌قز) و مه‌لا فایه‌ق ڕۆسته‌می(ئیمام جومعەی كاتیی مه‌ریوان) ،خۆیان بۆ مه‌جلیسی شاره‌زایانی ڕێبه‌ریی ڕێژیم كاندید كردبوو، دواتر حوسێن شاهرودی (نوێنه‌ری عەلی خامنه‌یی، ڕێبەری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران له سنه) حه‌وزه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆی له قۆمه‌وه بۆ كوردستان گۆڕی و بوو به پێنجه‌م به‌ربژێر.
لەو هه‌ڵبژاردنانەدا به‌و هه‌موو ساخته‌كارییه‌وه كه لە لایەن ڕێژیمەوە كرا، ڕایانگه‌یاند كه دوو كه‌س له‌م پێنج كه‌سە به ناوه‌كانی مه‌لا فایه‌ق ڕۆسته‌می و مه‌لا ئه‌نوه‌ر ئاده‌می، وه‌كوو نوێنه‌رانی سنه له مه‌جلیسی شاره‌زایانی ڕێبه‌ریی ڕێژیم هه‌ڵبژێردراون و به‌پێی ئاماره‌كان، ئایه‌توڵڵا حوسێن شاهرودی نه‌ته‌نیا ده‌نگی نه‌هێنایه‌وه، به‌ڵكوو كه‌مترین ده‌نگ و بە واتایەک زۆر كه‌م ده‌نگی هێناوه‌ته‌وه.
ئەو ساختەکارییەی ڕێژیمی ئێران لە هەڵبژاردنەکاندا ناڕەزایەتی هەندێک کەسی لێکەوتووەتەوە و ڕێژیمیش لە ترسی ئەگەری شەڕ و ئاڵۆزی لە شاری سنە فەزای شاری بە تەواوەتی ئەمنییەتی کردووە.