کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەلەکەدین کاکەیی کەسایەتیی سیاسی و ئەدەبیی کوردستانی عێراق کۆچی دوایی کرد

22:12 - 9 گەلاوێژ 2713

کوردستان میدیا: فەلەکەدین کاکەیی کەسایەتیی سیاسی و ئەدەبی و وەزیری پێشووی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.

هەواڵدەریی‌یەکانی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٩ی گەلاوێژی ١٣٩٢ی هەتاوی، هەواڵی کۆچی دوایی فەلەکەدین کاکەیی‌یان بڵاو کردەوە و هۆکاری مردنەکەشیان بۆ تێکچوونی کتوپڕی باری تەندروستیی ناوبراو گەڕاندووەتەوە.

فەلەکەدین سابیر حموود ناسراو بە فەلەکەدین کاکەیی ساڵی ١٣٢٢ی هەتاوی لە شاری کەرکووک لە دایک بووە و لە پۆستەکانی وەکوو ئەندام پارلمان، وەزیزی رۆشنبیری و راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەرپرسایەتیی هەبووە.