کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قەیرانی بێکاری، بەرۆکی رێژیمی ئێرانی گرتووەتەوە

16:32 - 27 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: هەنووکە لە ئێراندا زیاتر لە ٣ میلیۆن بێکار، بەتایبەت لە نێو توێژەی خوێندرەوار و دەرچوانی زانکۆدا بوونی هەیە. قەیرانێک کە بەرۆکی رێژیمی ئێرانی گرتووەتەوە.
هەواڵدەریی \'\'مێهر\'\' بڵاوی کردەوە، بەپێی ئامارەکان لە کۆتایی ساڵی ١٣٩١ی هەتاویدا نزیکەی ٣ میلیۆن بێکار لە ئێراندا بوونیانن هەبووە کە لەو رێژەیەدا نزیکەی ١ میلیۆن و ٣٠٠ هەزاریان لە توێژی خوێندەوار و دەرچووی زانکۆکان بوون.
وەزیری کاری رێژیمی ئێران لەو پێوەندییەدا وتوویەتی: لەسەدا ٤٣ی داواکارانی دامەزراندن لە ئێراندا دەرچوانی زانکۆن و هەنووکە ئێران لە قەیرانی بێکاری دایە.
ناوەندی ئاماری ئێران رایگەیاندووە: لە ماوەی سەرکۆماریی ئەحمەدی‌نژاددا مەودای نێوان نرخی بێکاریی لاوان و نرخی گشتیی بێکاری لە ئێراندا لەسەدا ١٠ بووە.
قەیرانی بێکاریی لاوان و بەتایبەت دەرچوانی زانکۆ، لە ١٥ ساڵیدا رابردوودا بووەتە گرینگرین پرسی بنەماڵەکان و هاووڵاتییانی ئێرانی.
هەوڵی دەوڵەتەکانی رێژیم لە پێوەندی لەگەڵ نرخی بێکاری لە ئێراندا بێ ئەنجام بووە و تێکڕای بەرنامەکانیان ناهاوئاهەنگ و بێ ئامانج ئەنجام دراوە.
ئامارە بڵاو بووەکانی ئەم راپۆرتە لە ناوەندە ئامارییەکانی رێژیمی ئێران وەرگیراوە و دەشێ ئەو ئامارانە لەو رێژەیە زێدەتر بن.