کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لانیکەم ١٠ هێکتار لە مەزرای وەرزێڕانی کرماشان لە ئاگردا سووتا

18:10 - 25 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: ١٠ هێکتار لە مووچە و مەزرای وەرزێڕانی دوو گوندی زەنگیشە و هووڵان سەربە بەخشی دۆڕۆی فرامان لە پارێزگای کرماشان، لە ئاگردا سووتا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەو ئاگرکەوتنەوە رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٣ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە مەزراکانی کرماشان دوو گوندی زەنگیشە و هووڵان رووی داوە کە بە خێڕایییەوە تەشەنەی سەندووە و لە ئەنجامدا ١٠ هێکتار مەزرای وەرزێڕانی سووتاندووە.

بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن بە کەمتەرخەمییەوە و پاش ماوەیەکی درەنگ لە شوێنی ئاگرەکە ئامادەبوون و خەڵکی دوو ئاوایی \'\'زەنگیشە و هووڵان\'\'ش ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان لە کوژراندنەوەی ئەو ئاگرەدا داوە.

مەزراکانی گەنم و جۆ زیاترین رێژەی خەساریان لەو ئاگرەدا بەرکەوتووە و ژمارەیەک دارگوێزیش سووتاون.

دەوترێ ئەو ئاگرکەوتنەوەیە بەهۆی کەمتەرخەمیی تەکنیکیی خاوەن مەکینەیەکی وەرزێڕی هاتووەتە ئاراوە.