کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵ لە بەنداوی \'\'زۆلا\'\'ی سەڵماس خنکا

13:20 - 2 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: بەهۆی نەبوونی ئیمکانات و پێداویستی لەمەڕ رزگاریی نوقم بوان و نەبوونی پاپۆڕی رزگارکەر، لە بەنداوی \'\'زۆلا\'\'ی سەڵماس لاوێکی کورد لە نێو ئاودا خنکا.


رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٩ی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی، مەلە کردن لە بەنداوی زۆلای شارستانی سەڵماس و نەبوونی هێماکانی هوشیارکەرەوە لە ناوچە قەدەغەکراوەکان، گیانی هاووڵاتییەکی کوری ستاند.
ناوەندی مافی مرۆڤی سەڵماس رایگەیاند: حەسەن حوسێنی کوڕی نوورەدین تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی گوندی \'\'کۆم\'\'ی سەربە شارستانی سەڵماس ناوی ئەو لاوەیە کەلە نێو بەنداوی زۆلادا خنکاوە.
لە دوو ساڵی رابردوودا ٥ هاووڵاتی لە دەوروبەری بەنداوی زۆلا لە شاری سەڵماس گیانیان لەدەست داوە.