کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێکی کورد لە شاری پاوە لە کاتی مەلە کردندا خنکا

00:00 - 7 خەرمانان 2713

کوردستان میدیا: لاوێکی کورد بەناوی ناسێح بەهرامی لە کاتی مەلە کردن لە نێو چۆمی \'\'سیروان\'\'دا خنکا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٥ی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی، لاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵ بەناوی \'\'ناسێح بەهرامی\'\' کوڕی \'\'یوونس\'\' لە نێو ئاودا خنکا.
ناسێح خەڵکی شاری پاوە بووە و لە کاتی مەلە کردنی لە چۆمی سیرواندا خنکاوە.
پێشتریش منداڵیکی تەمەن ١١ ساڵ بەناوی \'\'پووریا مێهدی زادە کوردستانی\'\' لە مەلەوانگەیەکی شاری بیجار لە نێو ئاودا خنکا. پووریا بەهۆی نەبوونی مەلەوان بۆ رزگاریی نوقم بوان، گیانی لە دەست داوە.
لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە هەتا ئێستا ٤٨ هاووڵاتیی کورد بەهۆی خنکان لە نێو ئاودا، لە ناوچەکانی کوردستانی ئێران گیانیان لە دەست داوە.