کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێکی کورد لە چۆمی \"پیر کوتک\"ی شاری مەلەکشاهیدا خنکا

23:31 - 15 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: لاوێکی تەمەن ١٥ ساڵەی کوردی خەڵکی شاری مەلەکشاهیی سەربە پارێزگای ئیلام لە چۆمی پیرکوتکدا خنکا و گیانی لە دەست دا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لاوێکی تەمەن ١٥ ساڵەی خەڵکی شاری مەلەکشاهی بەهۆی ئاشنا نەبوون بە تەکنیکەکانی مەلە، لە ئاودا خنکا و گیانی لەدەست دا.
ئەو لاوە لەگەڵ هاوڕێکانی بۆ سەیران و زیارەت چووبوونە زیارەتی \'\'سەید محەممەد ئەبوو چماقین\'\' و لە چۆمی ناسراو بە پیر کوتک سەرقاڵی مەلە کردن بووە و لە ئاکامدا خنکاوە.
ئەوە دووهەمین رووداوی خنکانە کە لە ماوەی ئەم حەوتوویە دا لە پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام رووی داوە.
رۆژی شەممە رێکەوتی ١٤ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، ژنێکی کوردی تەمەن ٧٧ ساڵ خەڵکی قەسری شیرین لە نێو ئاوی \'\'ئەڵوەن\'\'دا خنکا و گیانی لە دەست دا
لەو پێوەندییەدا و بەپشت بەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکانی پزیشکیی یاسایی ئێران، لە ماوەی ساڵی رابردوودا لانیکەم ١٠٦٣ کەس بەهۆی خنکان لە نێو ئاوی دەریا، بەنداو و چۆمەکاندا گیانیان لە دەست داوە.