کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێكی ناوچەی سەوڵاوا لە ناو رووباری \"دووئاو\"دا خنكا

18:01 - 24 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: لاوێكی تەمەن ٢٢ ساڵی ناوچەی شامیانی سەربە \'\'سەوڵاوا\'\'، لە رووباری دووئاودا گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، \'\'كوردەوار زاكری\'\' خەڵكی گوندی نسڵ لە رووباری دووئاو لە نزیك ئاوایی \'\'دۆرۆ\'\' بەهۆی كەوتنە ناو رووبارەكەوە گیانی لەدەست دا.
\'\'كوردەوار زاكری\'\' كوڕی \'\'زاهی\'\' لەبنەماڵەیەكی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز لەدایك بوو.
لەسەرەتای ساڵەوە هەتا ئێستا تەنیا لە پارێزگای ورمێ‌ زیاتر لە ٣٠ هاووڵاتی بەهۆی كەوتنە نێو ئاوی رووبارەكانەوە گیانیان لەدەست داوە.